به‌سه‌دان کچ

که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د


به‌سه‌دان کچ هاوارت بۆ ده‌که‌ن
له‌به‌ر ئاوێنه‌ى باڵاتا
شێت ده‌بن ده‌بوورێنه‌وه‌،
که‌چى هێشتا بێگومانم
له‌وه‌ى تۆ هه‌ر منت ده‌وێت
له‌به‌رئه‌وه‌ى..
قۆپچه‌یه‌کى کراوه‌ى سه‌ر سنگت
به‌رده‌وام دڵنیام ده‌کات له‌وه‌ى
که‌ تۆ چه‌ند منت خۆشده‌وێت.

 

 

 


قالبی شێعر : شێعری نوێی کێش و ئاهه‌نگدار

ڕێکه‌وت : 92/06/12 | | نووسه‌ر : حه‌سه‌نپوور |